ZNA – هەولێر فیلمی "The Fabelmans" لە دەرهێنانی دەرهێنەری نێودەوڵەتی ستیڤن سپیلبێرگ، لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییەکانی ئەمریکای باکور سێ ملیۆن و و463 هەزار دۆلارە.
بەم دواییە ئەم بەرهەمە لەرێگەی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes دەنگی زۆری بەدەستهێنا.
بە بەشداری 102 رەخنەگری جیهانی، ئە بەرهەمە 95%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ژمارەیەک سینەما ئەمریکیدا نمایشکرا و بڕیارە لە 26 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت.
فیلمی "The Fabelmans" لە دەستپێکی 44ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی قاهیرە بوو و دوو نمایشی بۆ کرا.
لەم بەرهەمەدا گابرێل لابێل، میشێل ویلیامز، پاوڵ دانۆ و سێس رۆگن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە نووسینی ستیڤن سپیلبێرگە و تۆنی کوشنەرە.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |