ZNA – هەولێر جۆنی دێپ ئەکتەری ئەمریکی، هەرچەند دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە زنجیرە فیلمی "Pirates Of The Caribbean" رۆڵ ناگێڕێتەوە، بەڵام بەم دواییە دیسان باس لەوە دەکرێت کە پەیوەندی بەو ئەکتەرەوە کراوە بۆ رۆڵگێڕان لەم بەرهەمەدا.
دوورخستنەوەی ئەو ئەکتەرە لە زنجیرە فیلمەکە لە دوای تۆمەتبارکردنی ئەو ئەکتەرە بوو بە تووند و تیژی خێزانی لەلایەن هاژینی پێشوویەوە، بەڵام لە دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەمبێر هێردی هاوژینی پێشووی لە دادگا و وەرگرتنی قەرەبوو، کۆمپانیاکان دووبارە دەرگایان بە روو دێپدا کردەوە.
"Pirates Of The Caribbean"بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە سینەماییەکانی هۆلیوود و جیهان دەناسرێت و داهاتی زۆری لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە.
لەم بەرهەمەدا جۆنی دێپ رۆڵی کاپتن جاک سپارۆ دەگێڕێت کە کاپتنی کەشتییە و چەتەی دەریاییە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |