ZNA - هەولێر یاریەکانی جەولەى سێیەم قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر درێژەی هەیە و ئەمشەو چوار یاری بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر شەشی ئەمشەو لە کۆمەڵەى چوارەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و تونس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و لە هەمان کاتدا دانیمارک بەرامبەر ئوسترالیا یارى دەکات.
لەم کۆمەڵەیە، فەڕەنسا وەک یەکەم هەڵبژاردە سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16ى جامەکە مسۆگەر کرد، بەڵام هەوڵى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم دەدات، سێ هەڵبژاردەکەى تریش یەکێکیان دەگاتە قۆناغى داهاتوو.
فەڕەنسا جگە لە شکست بەهەر ئەنجامێک بە پلەی یەکەم سەرکەوێت، دانیمارکیش جگە لە بردنەوە بەرامبەر ئوسترالیا هیچ بژاردەیێکی تری نییە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
لە کاتژمێر 10شدا و لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و پۆڵەندا بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردەى مەکسیکیش ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى سعودیە دەبێتەوە.
لەم کۆمەڵەیەدا هیچ تیپێکیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى 16 مسۆگەرنەکردووە و دواى یارییەکانى ئەمشەو چارەنوسیان یەکلادەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |