ZNA - هەولێر
لەکااتی نوێژی نیوەڕۆدا، لەنێو قوتابخانەیەکی ئایینی لە ویلایەتی سەمەنگان لەباکووری ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی توند رووی دا.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەم تەقینەوەیە لانیکەم ١٥ قوتابی گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان، عەبدول نافی تاکۆر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە میانی نوێژی نیوەڕۆدا، لە قوتابخانەی جیهادییە لە شاری ئایبەک ناوەندی ویلایەتی سەمەنگان، تەقینەوەیەک روویداوە.
عەبدول نافی تاکۆر باسی لەوە کرد کە لە تەقینەوەکەدا، لانیکەم ١٥ قوتابی گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسیش برینداربوون.
هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |