English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو راگه‌یندرا
2022-11-30 [02:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی راگەیاند و دەڵێت، زۆرترین بارانبارین لە چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک بووە و کەمترینیش لە سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی بووە. کەشناسێکیش دەڵیت، لە هەرشوێنێکیش پەڵەی نەدابێ بەم بارانە پەڵەی دا و سبەی شەپۆلەکە کۆتاییدێت.

 

رۆژی چوارشەممە 30-11-2022، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا و دروستبوونی تەم لەناوچە شاخاوییەکان.

 

 محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگه‌یاند: "ئەم شەپۆلەی لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تاوەکو بەرەبەیانیی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەری نامێنێت." 

 

بەگوتەی محەممەد کەمال، بەهۆی تێربوونی ناخی زەوییەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری لافاو لە شاری دهۆک هەیە. گوتیشی: "ئەم بارانە زۆر بەسوود بوو؛ لە هەرشوێنێکیش پەڵەی نەدابێت بەم بارانە پەڵەی دا." 

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی باشووری کوردستانی بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

 

پارێزگای هەولێر:

 

هەولێر؛ 3.6 ملیمەتر

پیرمام؛ 9.5 ملیمەتر

سۆران؛ 5.6 ملیمەتر

هیران؛ 10.5ملیمەتر

خەبات؛ 3 ملیمەتر

شەقڵاوە؛ 7 ملیمەتر

مێرگەسۆر؛ 12.5 ملیمەتر

رواندز؛ 5.9 ملیمەتر

 

پارێزگای سلێمانی:

 

سلێمانی؛ 1.8 ملیمەتر

چەمچەماڵ 5 ملیمەتر

دووکان؛ 6.4 ملیمەتر

رانیە؛ 4 ملیمەتر

چوارقوڕنە؛ 6.2 ملیمەتر

 دەربەندیخان؛ 0.6 ملیمەتر

پێنجوێن؛ 2.8 ملیمەتر

قەرەداخ؛ 2.5 ملیمەتر

سەیدسادق؛ 0.1 ملیمەتر

کەلار؛ 2.4 ملیمەتر

کفری؛ 1.1 ملیمەتر

 

پارێزگای دهۆک:

 

دهۆک؛ 4.7 ملیمەتر

زاخۆ؛ 7.8 ملیمەتر

ئاکرێ؛ 17 ملیمەتر

ئامێدی؛ 16 ملیمەتر

سەرسنگ؛ 23.5 ملیمەتر

چەمانکێ؛ 24 ملیمەتر

 

پارێزگای کەرکووک: 

 

کەرکووک؛ 1.2 ملیمەتر

خانەقین؛ 0.2 ملیمەتر

خوورماتوو؛ 0.8 ملیمەتر

 

پارێزگای هەڵەبجە: 

 

لە سەنتەری هەڵەبجە؛ تەوێڵە، بیارە، سیروان و خورماڵ هیچ بڕێکی بارانبارین تۆمارنەکراوە.

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی پلەی گەرمای بۆ سبەی پێنجشەممەی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو:

 

هەولێر؛ 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ 17 پلەی سیلیزی

دهۆک؛ 17 پلەی سیلیزی

کەرکووک؛ 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە؛ 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ؛ 17 پلەی سیلیزی

سۆران؛ 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ 23 پلەی سیلیزی

 

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad