ZNA - هەولێر
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، رۆژی پێنجشەمە سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی کردنەوەی پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
سەردانی رئیسی بۆ ئەم شارە لە کاتێکدایە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا دوای کوژرانی ژینا ئەمینی کچە٢٢ ساڵەنەکەی شاری سەقزی پارێزگای سنە، بە دەست پۆلیسی ئەخلاقی تاران، شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زۆربەی شارەکانی ئێران بوونەتە مەیدانی خۆپێشاندانی جەماوەری.
خۆپێشاندەران داوای لەسەرکار لادانی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ خۆپێشاندانەکان هەوڵی بڕینی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان بڵاو کرابۆوە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |