ZNA - هەولێر
یێنیس ستولتنبەرگ، سکرتێری رێکخراوی بەرگریی ناتۆ داوای لە ئێران و وڵاتانی دیکە کرد چەک و تەقەمەنی نەدەن بە رووسیا.
سکرتێری ناتۆ رۆژی سێشەممە لەکۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ئەم رێکخراوەیە لە پێتەختی رۆمانیا گوتی: ئێمە بە راشکاوی رایدەگەیەنین هیچ وڵاتیک نابێ چەک و تەقەمەنی بداتە رووسیا بۆئەوەی دژ بە ئۆکرانیا دەکاری بکات.
سکرتێری ناتۆ هەروەها گوتی لەبەرئەمە ئێران و هیچ وڵاتێکی دیکە بۆی نیە مووشەک یان درۆن بداتە رووسیا و ئەویش دژ بە ئۆکرانیا کەڵکی لێوەربگرێت.
پێشترێ وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا چەندین جار ئێرانیان تۆمەتبار کردووە درۆنی داوتە رووسیا و ئەم وڵاتەش دژ بە ئۆکرانیا کەڵکی لەم درۆنانە وەرگرتووە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |