ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گرۆپی چوارەمی، قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی،فەڕەنسا و ئوسترالیا گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی تونس و فەڕەنسا بەیەکگەیشتن،
گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، بەڵام لە گێمی دووەم تونس تۆڕی گۆڵی فەڕەنسای لە خولەکی 58 لە ڕێگەی یاریزان خەزری هەژاند و کەلەشێرەکانی تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو کرد.
لە یاریەکەی تردا، ئوسترالیا توانی گۆڵێک لە خولەکی 60دا لە لایەن ماتیۆ لیکی تۆماربکات و لە دانیمارک بباتەوە.
بەم ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئوسترالیا گەیشتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال و تونس و دانیمارکیش ماڵئاواییانکرد.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |