ZNA - هەولێر لە یاریەکانی کۆمەڵەی سێیەمی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، ئەمشەو دوو یاری تر بەڕێوەچوون.
لە یەکەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پۆڵەندا رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 39 لیۆنێل میسی لێدانێکی سزای لەدەستدا و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 46 و 67 ماک ئەلیستەر و جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵیان بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد.
لە یاریەکی تریشدا، هەڵبژاردەی مەکسیک و هەڵبژاردەی سعودیە بەیەکگەیشتن، سەرئەنجام مەکسیک بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ و بە پێشەنگی ریزبەندی گەیشتە قۆناغی 16، پۆڵەنداش بە چوار خاڵ گەیشتە هەمان قۆناغی داهاتوو، هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و سعودیەش ماڵئاواییانکرد.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |