English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن دژایەتیی تووندی خۆی بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشی زەوینی لە لایەن ئەنقەرەوە بۆ سەر سووریا پێ راگەیاند
2022-12-01 [06:54 AM]

ZNA-هەولێر


لە دوای تەقینەوە خوێناوییەکەی 13ـی مانگی رابردووی ئیستەنبووڵ، تورکیا دەستی بە زنجیرەیەک لە هێرشی ئاسمانی و بۆردوومان کرد بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەڕەشەی هێرشی زەوینی دژی شەڕڤانان دەکات، ئەگەرچی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیدەکەنەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکە هەبووبێت. 

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "وەزیر لۆید ئۆستن داوای لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکەی کرد، هەروەها دژایەتیی تووندی وەزارەتی بەرگریی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی تورکیا لە سووریا دەربڕی."

 

پێنتاگۆن هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئۆستن سەرەخۆشی لە تورکیا کردووە بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی بەر تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ کەوتوون.

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆستن لەگەڵ ئاکار تەنیا رۆژێک دوای ئەوە هات کە سکرتێری رۆژنامەڤانیی پێنتاگۆن گوتی، لەشکرکێشیی نوێی تورکیا بۆ سەر سووریا "زیانی سەخت دەگەیێنێت" بەو دەستکەوتانەی لە دژی داعش بەدەستهاتوون، کە هەسەدە لە بەدیهێنانیان رۆڵێکی سەرەکی بینی.

 

رۆژی سێشەممەش مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کە بە مەزڵووم کۆبانێش ناسراوە، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خۆ ئامادەکردنیان بۆ ئەگەری هێرشی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی داعش وەستاندووە.  

 

تورکیا لە 20ـی تشرینی دووەمەوە دەستی بە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و تۆپباران کرد بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان، کە بە گوێرەی هەسەدە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 59 کەس کە 16ـان سڤیل بوون. هەروەها 19 شەڕڤان و ئەندامانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستداوە.

 

جگە لەوەش، 24 سەربازی سوپای حکومەتی سووریا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە کوژراون.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad