ZNA - هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، چوار یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر 6ی شەودا، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و بەلجیکا و لە یاریەکەی تردا کەنەدا و مەغریب لە کۆمەڵەی شەشەمدا بەیەک دەگەن.
تا ئێستا هیچ هەڵبژاردەیێک گەیشتن بۆ قۆناغی 16 یەکلایی نەبووتەوە، بۆیە یاریەکان ئاگرین دەبن.
لە یەکەم یاریدا کرواتیای یەکەمی گرۆپەکە ڕووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوە،
کرواتیا جگە لە شکست، بە هەر ئەنجامێکی تر دەگاتە قۆناغی داهاتوو، پۆڵەنداش تەنیا سەرکەوتنی پێویستە بەتایبەت ئەگەر بێت و مەغریب شکست بە کەنەدا بهێنێت.
لە دووەم یاریدا، هەڵبژاردەی کەنەدا و مەغریب بەیەک دەگەن، دەرفەتێکی گەورە لەپێش هەڵبژاردەی مەغریبە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، ئەگەر بێت و شکست بە کەنەدا بهێنێت.
لە کاتژمێر 10ی شەو، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا هەردوو هەڵبژاردەی یابان و ئیسپانیا بەیەک دەگەن،
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |