English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند پەیامێکی گرنگ لە مێسییەوە
2022-12-01 [04:21 AM]

ZNA-هەولێر


لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دوای بردنەوەیان لە پۆڵەندا و گەیشتنیان بە قۆناخی شازدەی مۆندیال گوتی " ئێستا مۆندیالێکی دیکە دەستپێدەکات."

 

مێسی دوای یارییەکەیان گوتی " ئێستا پاڵەوانێتییەکی نوی دەستپێدەکات، هیوادارم بتوانین پارێزگاری لەم ئاستەی ئێستمان بکەین لە یارییەکانی داهاتوو."

 

لیۆ باسی لە بەفیڕۆدانی لێدانە سزایەکەی کرد و گوتی " تووڕەبووم کاتێک لێدانە سزایەکەم لەدەستدا، بەڵام دوای هەڵەکەم تیپەکە باشتر یارییکرد و دەمانزانی کاتێک گۆڵێک تۆماربکەین یارییەکە دەگۆڕێت."

 

مێسی زیاتر قسەیکرد و رایگەیاند " یاریی رابردوو بەرامبەر مەکسیک وایلێکردین متمانەی زیاترمان بەخۆمان هەبێت و بەو ورەیەشەوە چووینە نێو یاریگە کە پێویستە یارییەکە ببەینەوە."

 

لەبارەی یاریی داهاتوویان لە قۆناخی شازدەی مۆندیالدا کە بەرامبەر ئوسترالیا یارییدەکەن، لیۆنێل مێسی گوتی " یارییەکەمان بەرامبەر ئوسترالیا زەحمەت دەبێت، هەموو تیپێک دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات، هەموو شتەکان هاوسەنگن، پێویستە بەباشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادەبکەین، هاوشێوەی هەموو یارییەکانی دیکە."

 

کاپتنەکەی تانگۆ لەبارەی ئەو رووداوانە قسەیکرد کە لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر مەکسیک لە ژوور جل گۆڕینی هەڵبژاردەکەدا روویاندا و گوتی " پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەم، هەموو ئەوانەی من دەناسن دەزانن شتەکە بە ئەنقەست نەبووە و رێز لە هەموو کەسێک دەگرم، ئەو شتانە لە ژووری جل گۆڕین روویانداوە و لەوێ دەمێننەوە."

 

پرسیار لە مێسی کرا کە دوای یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا چی بە لیڤاندۆڤسکی گوتووە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی " دەبێت هەموو لایەک بزانن ئەو شتانەی لە یاریگەدا روودەدەن هەر لە یاریگەدا دەمێننەوە، بەڵام هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە کە هەرگیز قسەیەکی خراپ ناکەم."

 

شەوی شەممەی داهاتوو کاژێر 22:00 لە دەستپێکی رکابەرییەکانی قۆناخی 16ـی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا یارییدەکات.

 





ئەم هەواڵە 895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad