English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... ژماره‌یه‌ك ئافرەتی لەشفرۆش و فاڵچی دەستگیرکران
2022-12-01 [05:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 22 ئافرەتیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، لە پاڵ فاڵچییەتی و سواڵکەری لەشفرۆش بوونە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی 22 ئافرەتی راگەیاند و گوتی: "ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵکەریی کاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، شەش لەو ئافرەتانە خەڵکی سووریان، سێی دیکەشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لەو ئافرەتانە خەڵکی ئێرانە، سێیان خەڵکی مووسڵن و نۆشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن.

راشیگەیاند، ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رێکخراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵ بکرێت.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad