ZNA - ههولێر
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەکیی رووسیا (SVR)، سێرگی ناریشکین رایگەیاند لەو کۆبوونەوەیەی لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێوەبەری دهزگای ههواڵگریی ناوهندیی ئهمریكا (CIA)، بیڵ بێرنز ئەنجامی داوە جگە لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی ئەتۆمی هەروەها تاوێی رەوشی ئۆکراینایشیان کردووە.
ناریشکین لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بێرنز بە ئاژانسی هەواڵی رووسی RİA Novosti راگەیاندووە، تاوتوێی رەوشی ئۆکراینایان کردووە و گوتی: "دەتوانم بڵێم لە کۆبوونەوەکەدا زۆرترین ئەو دەستەواژانەی بەکار هێندران 'سەقامگیری ستراتیجی'، 'ئاسایشی ئەتۆمی' و 'رژێمی کیێڤ' بوون".
ناریشکین لەبارەی لێدوانی کارهەڵسوڕێنەری کاتیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ، ئەلیزابێت روود کە لە ٢٨ی تشرینی دووەم رایگەیاندبوو ئەمریکا و رووسیا لەبارەی هەڕەشەکانی چەکی ناوەکی کەناڵی پەیوەندییان دروست کردووە و ئەگەر پێویست بکات برێنز و ناریشکین جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە، گوتی: "دەتوانم بە ناوی خۆمەوە قسەکانی روود پشتڕاست بکەمەوە".
ناریشکین و برێنز بە میوانداری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا MİT، ١٤ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە دا لە کۆبوونەوەکەدا دانوستان نەکراوە لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا.
AA
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |