ZNA - هەولێر
دوای پەسندکرانی بریارنامەیەک لە پەرلمانی فەڕەنسا سەبارەت بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ئیران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی فەڕەنسای بانگ کرد و ناڕەزایی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە پاش لێدوانی قبووڵنەکراوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە پەرلمانی ئەم وڵاتە و پەسند کرانی بڕیارنامەیەک لە پەرلمانە سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیکۆلا ڕەش، باڵویزی فەڕەنسا لە تاران بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوە و ناڕەزایەتیی توندی ئێرانی پێ ڕاگەیاندراوە.
پەرلەمانی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ئێران و زیاد کردنی گوشارەکان بۆ سەر حکوومەتی ئێران پەسند کرد.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |