English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لە سنوری پارێزگای هەولێر لەناو بران
2022-12-01 [05:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 تیمی لەناو بردنی مین لە دەزگای گشتیی کاروباری مین، بە ئامادەبوونی عەلی عه‌بدولره‌حمان بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکە، زیاتر لە (500) مین و تەقەمەنیی جەنگی لە چاڵی چۆمبالۆک لە سنوری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان تەقاندییەوە و لەناوی برد.

لە دوو چالاکیی دیکەشدا لە سنووری ناحیەی سیدەکان و قەزای کۆیە نزیکەی ۵٠ مینی دژە کەسی و چەند تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران.

دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەرییەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر کار و چالاکییەکانی بۆ هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی ئەو مین و تەقەمەنیانەی کە مەترسین بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگەی هەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad