English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌كان، ڕەئیسی گەیشتە سنە و پڕۆژەیه‌كی كردوه‌
2022-12-01 [05:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک کۆماری ئێران بە یاوەریی شاندێک سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد گەیشتە شاری سنە.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە فڕۆکەخانەی سنە لەلایەن پارێزگاری سنە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای پارێزگا و نوێنەری وەلی فەقیەوە پێشوازیی لێکرا.

پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ وێستگەی خاوێن کردنەوەی ئاوی سنە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1399 هەتاویەوە دەستی پێکردبوو و ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار و بە گوژمەی 850 ملیار تمەن سەرمایەدانیان، کرایەوە.

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە 16 ی مانگی 9 وە دەستیانپێکرد، لەو کاتەوەی ژینا ئەمینی کچە کوردێکی خەڵکی سەقز لە کاتێکدا لە لایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لە تاران دەستبەسەرکرابوو، کوژرا.

سەردانەکەی ئه‌مڕۆی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ سنە، نێوەندی ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ئێران، بەمەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بوو.

لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕەئیسی گوتی " خەڵکی ڕووبەڕووی کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، بەڵام دەزانن چۆن بە دڵسۆزانە ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە."

سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ سنە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئالۆزییەکانی ئەو ناوچەیە زۆر زیاد بووە پاش دوومانگی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

لەوەتەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران سەریان هەڵداوە، کاربەدەستانی ئێران لایەنە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن کە بنکەکانیان لە باکووری عێراقە تۆمەتبار کردووە بە هاندانی توندوتیژییەکان و کۆماری ئیسلامی چەندین جار هێرشی کوشندەی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە ناو خاکی عێراق.

ئەم خۆپیشاندانانە گەورەترین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییە لە ئێران لەوەتای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 وە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بنکە لە نۆروێر، لە دواین ڕاپۆرتیدا کە لە 22 ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، لەسەر ئامارەکانی ئەو کەسانەی بەهۆی توندوتیژییەکانی هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون دەڵێت 416 کەس لە سەرانسەری ئێراندا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون، 51 لەوانە منداڵن و 21یان ژنن.

بە پێی دەسەڵاتی دادوەری هەزاران کەسی ئێرانی و نزیکەی 40 بیانیش لەو خۆپیشاندانانەدا دەستگیرکراون.

 

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad