ZNA - هەولێر
ئیمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە واشنتۆل لەگەڵ جۆو بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆک لە کۆشکی سپی، چەندین بابەتی گرنگی وەک جەنگی ئۆکرانیا و دەستوەردانەکانی چین لە زەریای هێمن باسیان لێوەکرا.
یەکێکیتر لە بابەتە سەرەکییەکان، پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران و ئاسایشی هەرێمی ساهێلی ئەفریقا بوو.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی، لەبارەی سەردانەکەی ماکرۆن رایگەیاند، ئەگەر سەیری جەنگی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەکانی چین لە زەریای هێمن بکەین، دەبینین فەرەنسا کەوتووەتە ناوەڕاستی ئەو کێشانەوە.
ماکڕۆن دەبێتە یەکەم سەرۆک وڵات، دوای بوونی بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا، بەفەرمی لە کۆشکی سپی میوانداری لێکرابێت.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |