ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر و لە کۆمەڵەی شەشەمدا هەردوو هەڵبژاردەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یەکەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و بەلجیکا بەیەک گەیشتن، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی.
لە گێمی دووەمدا ئەنجامەکە تا دوا هەناسە هەر وەک خۆی مایەوە.
لە یاریەکەی تردا، کەنەدا و مەغریب ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،
گێمی یەکەم هەڵبژاردەی مەغریب توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی حەکیم زیاش و یوسف نەسری لە خولەکی 4 و 23 تۆماریانکرد، گۆڵەکەی کەنەداش یاریزانی مەغریبی نایف ئاگێرد بەهەڵە لە خولەکی 40 لە خویانی تۆمارکرد.
ئەم یاریەش لە گێمی دووەم ئەنجامەکەی هەر وەک خۆی بوو.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی مەغریب بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ بەیەکەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو و کرواتیاش بە دووەمی گرۆپەکەی گەیشتە قۆناغی 16.
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |