ZNA- هەولێر
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاو لەگەڵ دراوسێکانیان لە هەوڵ دان و بارانی ئەم دواییانەش کاریگەریی باشیان لەسەر زیادبوونی ئاو لە عێراق هەبووە.
عەلی زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، بارانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی کاریگەریی لەسە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەسەر ڕووباری دیجلە و بەنداوی سامەڕا هەیە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەهوارەکانی ناوەراست و باشووری عێراق و ڕووباری شەتولعەرەبیش له ئەنجامی بارانی ئەم دواییانە دەستیان بە ژیانەوە کردووە.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |