ZNA - هەولێر لە دوا یاریەکانی ئەمشەوی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دوو هەڵبژاردەی تر گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی یابان و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،
سەرەتا ئیسپانیا گۆڵێکی لە خولەکی 11 لە ڕێگەی ئەلڤارۆ مۆراتاوە تۆمارکرد،
لە گێمی دووەمدا یابان دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 48 و 51 دۆن و تەناکا تۆمارکرد.
لە یاریەکەی تریش کۆستەریکا و ئەڵمانیا بەیەکگەیشتن،
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە کۆستەریکای بردەوە،
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی یابان بە پلەی یەکەم و ڕووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بە پلەی دووەم بەرامبەر مەغریب یاری دەکات.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |