ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەردا، ئەمشەو دواین یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا و لە کۆمەڵەی هەشتەم، ئەمشەو کاتژمێر شەش کوریای باشوور و هەڵبژاردەی پورتوگال بەیەکدەگەن، پورتوگال سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە و کوریاش جگە لە سەرکەوتن هیچ بژاردەیێکی تری نیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بەمەرجێک غانا تووشی شکست بێت یاخود بەرامبەربوون.
لە هەمان کۆمەڵەدا و لە هەمان کاتدا، هەردوو هەڵبژاردەی غانا و ئۆرۆگوای رووبەڕووی یەکدەبنەوە، غانا لەو یاریەدا بە بردنەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی 16 و ئەرکی ئۆرۆگوایش بۆ گەیشتن بەو قۆناغە قورسە.
لە کۆمەڵەی حەوتەم و لە کاتژمێر 10، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی کامیرۆن یاریدەکات، سامبا پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە، کامیرۆنیش جگە لە سەرکەوتن بژاردەی تری نییە.
لە هەمان کۆمەڵەدا و لە هەمان کاتدا، هەردوو هەڵبژاردەی سربیا و سویسرا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و سویسرا لە ئێستادا بە سێ خاڵ لە دووەمی کۆمەڵەکەدایە و سربیاش بە یەک خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، سویسرا ئەرکی ئاسانترە و بەیەکسانبوونیش دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |