ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دوو هەڵبژاردەی تر گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی کوریای باشوور و پورتوگال بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا کوریا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پورتوگال بباتەوە.
گۆڵەكەی پورتوگال لە خولەکی 5ی یاریەکە یاریزان ریکاردۆ هۆرتا تۆماریکرد.
دوو گۆڵەکەی کوریاش کیم یۆنگ و هوانگ چان لە خولەکی 27 و 91 تۆماریانکرد.
لە یاریەکەی تردا غانا و ئوروگوای ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،
لە گێمی یەکەمدا غانا لێدانێکی سزای لەدەستدا، دواتر ئوروگوای دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزان جورجیان ئاراسکێتا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و کوریای باشوور گەیشتنە قۆناغی داهاتوو و غانا و ئوروگوای ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |