ZNA_ هەولێر به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵنامەیهی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی (2023/2022) بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م، له رێكەوتی (2022/12/25 تا 2023/1/2) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژی دووشه‌ممه (2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه (13ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستیپێكرد. به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه رۆژی یه‌كشه‌ممه (28ـی ئاب/ئوگێستی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وهزری یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن رۆژی چوارشه‌ممه (14ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) ده‌ستپێده‌كه‌ن و رۆژی شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) كۆتاییدێن.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |