ZNA - هەولێر لە دوا یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دوو هەڵبژاردەی تر گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یەکەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی سڕبیا و سویسرا بەیەکگەیشتن،
لە ئەنجامدا سویسرا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو لە سڕبیا بباتەوە.
گۆڵەکانی سویسرا هەریەکە لە شاکیری و ئیمبولو فرۆلێر تۆماریانکرد.
لە یاریەکەی تریشدا کامیرۆن و بەڕازیل ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،
لە ئەنجامدا کامیرۆن توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی بەڕازیل بباتەوە.
بەم ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل بە یەکەم و سویسراش بە دووەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو و هەریەکە لە کامیرۆن و سڕبیاش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |