ZNA - هەولێر ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022 دەستپێدەکات کە ڕۆژانە دوو یاری لە دوو کاتی جیاواز بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاری و لە کاتژمێر شەشی ئێوارەدا هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هۆڵەندا بە یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە ئەم قۆناغە و هەڵبژاردەی ئەمریکاش بە دوو کۆمەڵەی دووەم گەیشتوەتە هەمان قۆناغ.
لە کاتژمێر 10ی شەودا و لە دووەم یاری قۆناغی 16دا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم و ئوسترالیاش بە دووەمی کۆمەڵەی چوارەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |