ZNA – هەولێر
ئەمرۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە متمانە به هەردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه‌ی حکومەتی عێراق دەدات.
بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3-12-2022، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە متمانەدان بە هەردوو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ژینگەی حكومەتی عێراق.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له به‌نگین رێكانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نزار ئامێدی، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه كاندید كراون.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |