ZNA – هەولێر
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا و سوریای دیموکرات تێیدا رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە، ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت ئەوە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکداران دەوەستن.
جۆن کێربی، گوتەببێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت ئەوا هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لەو ناوچانە دەوەستن.
كێربی گوتیشی: بوردومان و هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوامن، بەڵام تا ئێسا هیچ هێرشێکی زەمینی هێزەکانی سوریا لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێنەکردووە.
گوتەببێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام هێرشە ئاسمانییەکان هەڕەشەی جدی دروست دەکەن، بۆیە پێویستە نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆیانیان بیر بێتەوە لە پێناو پاراستنی خۆیان.
حکومەتی تورکیا هەڵمەتێکی سەربازی زەمینی و ئاسمانی وەک تۆڵەکردنەوە لە رووداوی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ راگەیاند كە هێزەکانی سوریای دیموکراتی پێ تۆمەتبار كردبوو.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |