ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی هۆلەندا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەمریکا بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا هۆڵەندا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 10 و 46 لە لایەن یاریزان دیپای و دالی بلایند تۆمارکرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا دوای چەندین گوڕانکاری، هەڵبژاردەی ئەمەریکا گۆڵێکی لە ڕێگەی یاریزان حاجی ڕایت تۆمارکرد،
بەڵام هۆڵەندا توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لە خولەکی 81 لەڕێگەی دێنزل دۆمفرێسەوە تۆماربکات.
بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئەرجەنتین و ئوسترالیا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |