ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی قۆناغی 16 ی جامی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر،هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئوسترالیا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئوسترالیا بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا یاریزان لیۆنێل مێسی توانی لە خولەکی 35 هەڵبژاردەکەی بکاتە خاوەن گۆلێک.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 57 یاریزان ئەلڤارێز گۆڵی دووەمی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد،
دواتر هەڵبژاردەی ئوسترالیا توانیان گۆڵێکی هەڵە لەلایەن ئینزۆ فێرناندێزەوە تۆماربکەن.
بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتە قۆناغی داهاتوو، لە یاریەکەشدا ڕووبەڕووی هوڵەندا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |