English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
2022-12-04 [06:21 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و کۆتایی ساڵی داهاتووش دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت. 

 

ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند: "یەکەمینجارە یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشبوونەوەی ئابووریی وڵات". 

 

ئیحسان یاسری ئاماژەی بەوەش کرد، کۆتایی ساڵی داهاتوو دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت کە "بە تایبەتمەندییەکی ئەمنیی بەرز لە چاپ دەدرێت".

 

ئیحسان یاسری گوتی، بانکی ناوەندی 15 تریلیۆن دیناری لەبەردەستە کە وەک قەرز دەیداتە پڕۆژە پیشەسازییەکان، کشتوکاڵییەکان، پڕۆژەکانی بواری نیشتەجێکردن و بازرگانی.

 

راوێژکارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق گوتیشی، ملیاران دیناریان تەرخانکردووە بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە و پڕۆژە کولتوورییەکان، وەک نۆژەنکردنەوەی شەقامی موتەنەبی لە بەغدا، نۆژەنکردنەوەی کەنسیە و مزگەوت لە چەندین شار. 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad