ZNA – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەلێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ 400 مەتر، لە كاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە سەرجەم گەشتەکان راگیراون.
ئەمرۆ یەکشەممە 4-12-2022، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند: "سەرجەم گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاگادار دەکەینەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان دەوەستن، هۆکارەکەشی بۆ کەشوهەوا دەگەڕێتەوە کە ئاستی بینین کە لە كاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە بۆ 400 مەتر دادەبەزێت، لە هەر گۆڕانکارییەکی پەیوەست بە جووڵەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانە ئاگادارتان دەکەینەوە."
لەهەمان كاتدا، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ تەمێکی زۆر هەیە و ئاستی بینین لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە و راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەش بەهۆی ئەوەوەیە .
ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە |