ZNA - هەولێر لە دووەم ڕۆژی یاریەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دوو هەڵبژاردەی تر ماڵئاوایی دەکەن.
لە یەکەم یاریدا و لە کاتژمێر 6ی شەو، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پۆڵەندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
لە یاری ڕابردوودا هەردوو هەڵبژاردە تووشی شکست هاتن، ئەمشەو تەنیا یەک یاریە و پێوسیتە هەڵبژاردەیێک بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
لە یاریەکەی تردا کە لە کاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سەنیگال بەیەک دەگەن.
ئەم یاریە لوتکە دەبێت و براوەی یاریەکە ڕووبەڕووی براوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پۆڵەندا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |