ZNA – هەولێر
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی بەرهەم هێنەرانی نەوت و ئەندام لەرێكخراوی ئۆپێك كۆدەبنەوە، هەروەها وەزیری نەوتی عێراقیش رایگەیاند، وڵاتانی بەشدار بوو لە ئۆپیک پابەند دەبن بە بڕیارەکانی رێکخراوەکە لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2023ـدا.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپیک کرد ئاماژەی بەوەدا، ئۆپیک سوورە لەسەر بڕیارەکەی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت.
عەبدولغەنی باسی لەوەشکرد، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەی وڵاتانی ئۆپیکدا، پێداچوونەوە بۆ بازاڕەکانی نەوت و بەرەوپێشچوونەکانی بازاڕەکە دەکەن.
ئەو گوتیشی: رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئۆپیک بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەند تەوەرێکی نوێ تاوتوێدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەدێت، رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند لە ساڵی 2023 دا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە تاوەکو نرخی نەوت جێگیر بێت.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |