ZNA - هەولێر
هێزی دەریاوانیی ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی ماسیگرتندا گرت 50 تەن تەقەمەنی و فیشەک و پارچەی مووشەکی بۆ یەمەن دەگواستەوە.
لەشکری پێنجەمی ویلایەتە یەگکرگوتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دەریای عوماندا دەستی بەسەر کەشتییەکی ماسیگرتندا گرتووە کە زیاتر لە 50 تۆن تەقەمەنی و لەوانەش فیشەک و پارچەی مووشەکی لە ئێرانەوە بۆ یەمەن دەگواستەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە هێزەکانی بنکەی دەریایی یو ئیس ئێس لوئیس بی پولێر، لە کاتێکدا کە خەریکی پشکنینی ئاڵای کەشتییەکە بوون، تەقەمەنییەکانی ناو کەشتییەکەیان دۆزییەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە دووهەم کەشتییە کە لە کاتی گواستنەوەی تەقەمەنی لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا دەگیرێ.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |