ZNA - هەولێر نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت لە سیاسەتی ئێستای ئەمریکادا، پشتیوانی لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئێران و ناردنی جەکی ئێران بۆ رووسیا گرنگییان پێ دەدرێت و ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی گرینگییەکی ئەوتۆی نەماوە.
ئاژانسی بلومبێرگ لەسەر زاری رۆبێرت ماڵی بڵاوی کردەوە ئێران حەزی لە رێککەوتن نییە هەر بۆیە ئەمریکا گرینگی بە پرسی دیکە دەدات. بە گوتەی ماڵی ئەمریکا ئێستا دەتوانێ بۆ ڕێگری لە ناردنی چەکی ئێران بۆ رووسیا و پشتیوانی لە داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێران هەنگاوی گرنگ هەڵبگرێ.
ڕۆبێرت مالی گوتێشی: کاتێک ئێران بە داواکاریی ناواقیعی دێتە سەر مێزی دانوستان ج سوودێکی هەیە ئێمە گرینگی بە دانوستان بدەین؟ هەر بۆیە لەم قۆناغەدا دانوستانەکان بۆ ئێمە گرینگ نین لەبەر ئەوەی ناتوانین دیسان بگەڕێینەوە دواوە.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |