ZNA - هەولێر
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەویەی ئیران بۆ یەکەم جار ئاماری کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی یازدە حەفتەی ڕابردووی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە و دەشلێ حکوومەت بەرانبەر بە ناڕازییان نەرمیی نواندووە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ ژمارەی کوژراوانی ئەم ماوەیەی خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری ئێران 200 کەس بووە کە بەشێکیان هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەت بوون و بەشێکیش کەسانی بێ تاوان بوون کە بە دەستی هێزە تیرۆریستییەکان کوژراوان و بەشێکیش کەسانێکی ئاژاوەگێڕ و چەکداری ئەندامی حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوون.
بڵاو بوونەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران تا ئێستا ناوی 526 کوژراوی ئەم خۆپێشاندانانەی بڵاو کردووەتەوە کە 57 کەسیان هێزی ئەمنیی سەر بە حکوومەت بوون.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |