ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پۆڵەندا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە پۆلەندا بباتەوە.
گۆڵی یەکەمی کەلەشێرەکانی دیشامب، یاریزان ئولیڤەر جیرۆ لە خولەکی 44 تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا فەڕەنسا باشتر گەڕایەوە و بە ئاسیستێکی دێمبلێ، ئیمباپێ لە خولەکی 74 گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد،
لە دوا خولەکی ئاسایی یاریەکە جارێکی تر ئیمباپێ گۆڵی دووەمی خۆی سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 96 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پۆڵەندا هەژمارکرد و یاریزان لیڤاندۆڤسکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنەش فەڕەنسا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سەنیگال دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |