ZNA - هەولێر
جێگری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا بەردەوامن و بەو هۆیەوە 507 ناوچە لە هەشت هەرێمی ئۆکرانیا بێ کارەبا ژیان بەڕێدەکەن.
جەختیشیکردەوە، هەرێمی خارکیڤ لە هەموو ناوچەیەک زیاتر زیانی بەرکەوتووە و بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە 112 گوند چۆڵکراون و نزیکەی 90 گوندیش لە هەرێمەکانی دۆنێتسک، خیرسۆن زاپۆریژیا، لوهانسک و میکۆلایڤ بێ کارەبا بوون.
ئاشکراشیکرد، هێرشەکانی رووسیا زیاتر لە 6 ملیۆن هاوڵاتی بێ کارەبا و گەرمی کردوون و پلەکانی گەرماش هێواش هێواش بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |