ZNA - هەولێر
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، دەیانەوێت یاسایەک بەسەر خاوەنکارەکاندا بسەپێنن لەبەرانبەر هەر کرێکارێکی بیانی عێراقییەکیش کاریپێبدرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕاشیگەیاند، ڕێکاری سەپاندنی باج کرێکارە بیانیەکانیش دەگرێتەوە، چونکە کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەی هاندانی کەرتی تایبەتە بۆ دامەزراندنی زۆرترین دەستی کاری عێراقی.
ئەحمەد ئەسەدی باسی لەوەشکرد، دەنگۆی خانەنشینبوونی کرێکارە بیانییەکان لەعێراق ڕاست نییە و دەبێت وڵاتەکانی خۆیان دەستەبەری مافی خانەنشینبوونیان بۆ بکەن.
سەبارەت بە دەرکردنی ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەیخستەڕوو، لەساڵی ٢٠٢٢ دا زیاتر لە ٤٣ هەزار کرێکاری بیانیان لە عێراق دەرکردووە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |