ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری ئەمشەوی قۆناغی 16 ی جامی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سەنیگال رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلاند توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سەنیگال بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا ئینگلتەرا تا ڕادەیەک سەنیگالی بێ هیواکرد کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 39 و خولەکی سێیەمی زیادکراودا لەڕێگەی هێندێرسون و هاری کەینەوە تۆمارکرد.
لە سەرەتای گێمی دووەمدا، سەنیگال سێ گۆڕانکاری یەک لەدوای یەکی ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە.
بە پێچەوانەوە، بایاکۆ ساکا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 58 تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو لە 10ی مانگ و لە کاتژمێر 10ی شەودا ڕووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |