ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دوو یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا کە لە کاتژمێر 6ی شەودا بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی یابان و کرواتیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
هەڵبژاردەی یابان ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا و بە یەکەمی گرۆپەکەی گەیشتە ئەم قۆناغە، هەروەها توانی ئەڵمانیا لە مۆندیال دووربخاتەوە.
هەرچی کرواتیایە، هەرچەندە بە دووەم سەرکەوت، بەڵام دەیەوێت ئەمشەو هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوە
لە دووەم یاریدا لە کاتژمێر 10ی شەو، بەڕازیل و هەڵبژاردەی کوریای باشوور بەیەکدەگەن،
بەڕازیل بەربژێری یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی ئەم جامە، بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر ئەو هەڵبژاردەیە.
براوەی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە ڕووبەڕووی براوەی نێوان کرواتیا و یابان دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |