English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێكی عێراق: لەناو پەرلەمان دەنگ بەپڕۆژە یاسای بودجە نادەین تا دەستكاری نرخی دۆلار نەكرێت
2022-12-05 [09:06 AM]

ZNA- هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە نێو پەرلەماندا 100 پەرلەمانتار ئامادەنین دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە 2023 بدەن، ئەگەر دەستکاری بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نەکرێت.

عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوان وەک ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوەکانی گوشارکردن بۆ دەستکاریکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاد دەکەن.

عەواد گوتیشی: نزیکەی 100 پەرلەنتار پەیمانی بە خوا پاشان گەلی عێراق داوە، کە دەنگ بە پڕۆژە یاسایەک نادەن و ناچنە ژێر گوشارەکانی سەرۆکی فراکسیۆن و هەر گوشارێکی دیکە، ئەگەر بەهای دۆلار دەستکاری نەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی دەکات، ئەگەر پشت ئەستوورن بە تێپەڕینی پڕۆژە یاسای بودجە، با چاوەڕێی سەرۆک فراکسیۆنەکان بن تاوەکو دەنگی پێبدەن.

عەواد دەشڵێت: ئەو 100 پەرلەمانتارە لە زۆربەی حزبە سیاسییەکانن، داواشیان ئەوەیە بەهای دۆلار بۆ ئاستێک دابەزێت کە بارگرانی سەر هاووڵاتییان کەم بێتەوە، نەک بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشووی.

 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad