ZNA - هەولێر
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە، محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات پاش پێنج سال، لەسەر داوای تەمین بن حەمەد میری قەتەر، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات باسی لەمەش کرد، لەسەردانەکەیدا بۆ قەتەر سەرۆکی ئیمارات و میری ئەم وڵاتە گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەدنییەکانیان و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پەیوەندییەکانیانی قەتەر و ئیمارات لەساڵی 2017 وە گرژی تێکەوتووە، لەو کاتەدا ئیمارات و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی کەنداو بەتۆمەتی پاڵپشتی تیرۆر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |