English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران هەڵدەکوتنە سەر ئۆفیسی فەرمانڕەوای شارێکی باشووری سوریا
2022-12-05 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسان و شایەتحاڵان دەڵێن دەیان خۆپیشاندەرانی سوری کە توڕەن لە خراپتربوونی ڕەوشی ئابووری لە سوریا، لە نێوەندی شەڕە تەقەیەکی زۆردا هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی فەرمانڕەوای شاری سوەیدای باشووری سوریا و بەشێکی بیناکەیان سووتاندووە.

بەرپرسانی سوریا و شایەتحاڵان دەڵێن، لە ماوەی ڕابردوودا به‌هۆی قورسایی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکاندا زیاتر لە 200 کەس لە دەوروبەری بیناکەی فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستی شارەکەدا کۆببوونەوە، دروشمییان دەوتەوە و داوای لابردنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددییان دەکرد.

دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا گوتی دەیان " لە یاسا دەرچووەکان " هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی فەرمانڕەوا و فایل و بەڵگەنامە فەڕمییەکانیان سوتاندووە.

سێ شایەتحاڵ بە ڕۆیتەرزییان وت پێش ئەوەی خۆپیشاندەران بچنە ناو ئۆفیسەکانی بیناکەوە فەرمانڕەوای شارەکە گواستراوەتەوە و لە بیناکەدا نەماوە.

ڕەیان مەعروفی چالاکەوانی مەدەنی و کارمەندی سوەیدا 24 کە ماڵپەڕێکی ناوخۆییە و ڕووماڵی ڕووداوەکانی هەرێمەکەی باشووری سوریا دەکات، وتی " ئۆفیسی فەرمانڕەوا لە ناوەوە بە تەواوەتی سوتێندراوە." وتیشی لە تەقەکردنەکەدا کۆمەڵێک کەس بریندار بوون.

مەعروف بە ڕۆیتەرزی گوت " شەڕە تەقەیەکی زۆر هەبوو." گوتیشی ڕوون نیە تەقەکە لە کوێوە هاتووە لە کاتێکدا ناوچەکە پڕ بووە لە پۆلیس.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شارەکەوە وتی هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە و گیانی لە دەستداوە. کەسێکی دیکەش هێشتا لە نەخۆشخانەیە و فیشەکی بەرکەوتووە.

مبنى محافظة السويداء - 4 كانون الثاني 2022

voa





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad