English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌كات
2022-12-05 [03:57 AM]


سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریی بۆ دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (5ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد کە یاساکەی بە ژمارە 6 ساڵی 2022 لە (4ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هەبوونی ئەم دەستەیە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم دەستەیە ئەوەیە، کۆمەڵێک پێوەر و ستانداردی کارپێکراوی نێودەوڵەتی یەکگرتوو، بۆ خوێندن و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دابنرێت و کار بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی ئاستی کوالیتی زانستی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی تایبەت و گشتی بکات بۆ دڵنیابوون لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستی دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، سەرەڕای دانانی پێوەری گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین لەڕێگه‌ی رێکخستنەوەی پرۆسەی پێداچوونەوە و چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەیی بۆ زانکۆ و قوتابخانەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیرەکانی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، پەروەردە و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دیدگا و پەیامی خۆیان بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە خستەڕوو، لەگەڵ روونکردنەوەی توانای ئێستای وەزارەت و دامەزراوەکان وچۆنیەتی سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پرۆگرام و تواناکان بە ئاراستەی هێنانەدی ئامانجەکانی یاساکە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکار و هەنگاوە بەراییەکانی دەستبەکاربوونی ئەم دەستەیە و ئەنجومەنەکەی کرا، کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوەکەی ئاماده‌بكرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسەندبکرێت.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad