ZNA - هەولێر
عه‌قیل ئه‌لردێنی سه‌ركرده‌یەکی هاوپه‌یمانی نهسرە ودەڵێت، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه دابه‌شبوون له هه‌ڵوێستی لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان له ئارادایه و ناتوانرێت ناكۆكییه‌كان بشاردرێته‌وه.
ئه‌لردێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تائێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شێوازی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاتی جێگیر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئارادانییه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، هێزه سیاسییه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن جارێكی تر ره‌وتی سه‌در توڕه نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه ره‌زامه‌ندی سه‌درییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه به‌گرنگ داده‌نێن.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |