ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی یابان و کرواتیا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی کرواتیا توانی یاریەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یابان بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا، دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر
لە خولەکی 43دا هەڵبژاردەی یابان توانی گۆڵی یەکەم لەڕێگەی یاریزان دایزن مایدا تۆماربکات.
لە گێمی دووەمدا، کرواتیا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو، تاکوو یاریزان ئیڤان پێرێسیچ توانی ئەنجامە لە خولەکی 55دا بۆ هەڵبژاردەکەی یەکسان بکاتەوە و کاتی ئاسایی بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
یاریەکە چووە دوو گێمی زیادکراو، ئەو دوو گێمەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە لێدانی یەکلاکەرەوە کرواتیا توانی سەرکەوتووبێت و یاریەکە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یابان بباتەوە.
بەم ئەنجامەش، کرواتیا ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کوریای باشوور دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |