English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک خولی چوارەمی بنەڕەتی (مدفعیة)ی بەکۆتا هێنا
2022-12-05 [07:09 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێم،ماک دیمی کەیلا راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی، ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه  ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی چوارەمی بنەڕەتی  فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی ١ بەڕێوەچوو. 
لەسەرەتایی ڕێورەسمەکەدا فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە خولانە لەسەر بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی پێشمەرگە کە دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی پیادە لەبەرەکانی جەنگ،هاوکات سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
پاشان ئامادەبووان لەنزیکەوە سەردانی گۆڕەپان(میدان الرمی)یان كرد و بینەری نمایشێکی سەربازی بوون کەلە لایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەشداربووی خولەکە لەسەر چەکە قورسەکانی وەک(هاوەن، جۆرەکانی تۆپ و چەکی گراد )ئەنجامدرا.
لەم خولەدا (٢٨) ئەفسەری پێشکەوتووی هێزەکانی پشتیوانی یەک بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەیەکی چڕوپڕ مەشقیان لەسەر چەکە قورسەکان کرد،
شایانی باسە  فەرماندەی هێزی  پشتیوانی ١  سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ئەرکی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ئەستۆدایە، وەک ئەوەی لەرابردوو ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە بەرەکانی جەنگی دژی داعش و پارسەنگی هێزیان لەبەرژەوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکلایی دەکردەوە.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad