ZNA - هەولێر
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووتەوە، تەنیا لەمساڵدا حکومەتی ئێران زیاتر لە ٥٠٠ کەسی لەسێدارەداوە.
رێکخراوەکە ئاماژەیداە، ئەم ژمارە لە سێدارەدانەی ئەمساڵ تۆمارکراوە بەراورد بە پێنچ ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاماری لەسیدارەدانە.
رێکخراوەکە ناوی چوار کەسی بڵاوکردەوە کە بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەڵ هەواڵگری ئیسرائیل دوای حەوت مانگ لە زیندانیکردن رۆژی یەکشەممە لەسێدارەدراون.
بەڕێوبەری رێکخراوەکە ئاشکرایکرد، چوار کەسەکە بەبێ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێران سزای لەسێدارەدانییان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |